راگەیەندراوێک لەوەزارەتی پەروەردەوەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی ئه‌و كچه‌ی ده‌ست درێژی كرابوویه سه‌ر
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كانی راسپارد به به‌دوا داچوون بۆ كه‌یسی لاڤه لوقمان و گرتنه به‌ری رێ‌و شوێنی یاسایی و پێویست دژ به تۆمه‌تبارنی ئه‌و كه‌یسه كه ساڵی رابردوو ده‌ست درێژی كرابوویه‌وه سه‌ر، جگه له‌وه‌ی له دادگا كه‌یسه‌كه‌ی جولێندرا، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیاریگه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و كچه قوتابیه‌ی دا بۆ خوێندن.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه راگه‌یێندراوێكی بڵاو كرده‌وه له راگه‌یێندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه بڕیاردراوه‌ەگەڕاندنەوەی لاڤان لوقمان بۆ هەر قوتابخانەیەک کە باوکی دەستنیشانی بکات لە هەولێر، هه‌روه‌ها بڕیاردراوه نمرەکانی وەرزی یەکەمی ساڵی خوێندنی رابردووی ، قۆناغی دووەم ، بۆ وەرزی دووەمیش حساب بکرێت لە بۆردی نمرەکان و ساڵی خوێندنی ۲۰۱٨ ـ ۲۰۱۹ ، بە دەرچوو ئەژمار بکرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتووه بەزوترین کات بگەڕێتەوە بۆ قوتابخانە و نمرەی وەرزی دووەمی ئەمساڵی بۆ وەرزی یەکەمیش ئەژمار بکرێت، وه بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی هەولێر ڕا‌سپێردرا کە تەواوی پاڵپشتی زانستی و فێرکاری بۆ قوتابی ناوبراو دابین بکرێت .
وەزارەتی پەروەردە
راگەیەندراوێک لەوەزارەتی پەروەردەوە :
لەسەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی ، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کەیسی قوتابی لاڤان لوقمان ، کە لە ۳ ی ٤ ی ۲۰۱۹ رووبەرووی تاوانێکی قێزەوەن هاتبووە وە ، بەمەبەستی گەڕاندنەوەی بۆ قوتابخانە . لیژنەیەکی وەزارەتی پەروەردە بە سەرۆکایەتی وەزیری پەروەردە و ئەندامێتی بەڕێزان راوێژکارانی وەزارەت و بەڕێوبەری گشتی پەروردەی هەولێر و بەڕێوبەری گشتی ئەزموونەکان و بەڕێوبەری گشتی باخچە و فێرکردنی بنەڕەتی ، پێکهات و بڕیار درا :
۱ـ بەگەڕاندنەوەی لاڤان لوقمان بۆ هەر قوتابخانەیەک کە باوکی دەستنیشانی بکات لە هەولێر .
۲ـ نمرەکانی وەرزی یەکەمی ساڵی خوێندنی رابردووی ، قۆناغی دووەم ، بۆ وەرزی دووەمیش حساب بکرێت لە بۆردی نمرەکان و ساڵی خوێندنی ۲۰۱٨ ـ ۲۰۱۹ ، بە دەرچوو ئەژمار بکرێت .
۳ ـ بەزوترین کات بگەڕێتەوە بۆ قوتابخانە و نمرەی وەرزی دووەمی ئەمساڵی بۆ وەرزی یەکەمیش ئەژمار بکرێت .
٤ـ بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی هەولێر ڕا‌سپێردرا کە تەواوی پاڵپشتی زانستی و فێرکاری بۆ قوتابی ناوبراو دابین بکرێت .
وەزارەتی پەروەردە