بۆجارێکی تریش بوومەلەرزەیەکی بەهێز ورمێ و وانی هەژاند
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٨ پلە بە پێوەری ریختەر کەمێک پێش ئێستا پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و پارێزگای وانی لە باکووری کوردستان هەژاند.
شایەنی باسە هەر ئەمڕۆ یەکشەممە سەر لە بەیانییەکی هەر دووک ئەو پارێزگایە بوومەلەرزەیەک هەژاندبوونی بەڵام پلەی ریختەری بەیانی ٥.٧ دیاری کرابوو .
بوومەلەرزەکەی بەیانی ٨ کەسی کردە قوربانی ، بەڵام تا ئێستا زیان و خەساری ماڵی گیانی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە بۆ ڕاگەیاندنەکان روون نەبۆتەوە .