خامنەیی ، کۆرۆنا بووبە هۆکاری بەشداری نەکردنی خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا
عەلی خامنەیی ڕێبەری دینی ئێران ڕایگەیاند ، بەشداری نەکردنی خەڵکی ئێران لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی پەرلەمانی ئێراندا هۆکارێکی روونی هەبوو ، ئەویش بڵاوبوونەوەی ( ڤایرۆسی کۆرۆنا ) بوو .
رێژەی بەشداری کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی ئێراندا نەیتوانی ٤٢٪ تێپەڕێنێت .
هەرلەمبارەوە عەبدوڵڕەزا رەحمانی فەزڵی ، وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ رۆژنامەنووسانی ئاشکرای دەکات ، لە هەموو ئێراندا تەنیا ٢٤ ملیۆن بەشداریان کردووە و هۆکاریش ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە .