شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە دووشەممە سەردانی بەغدا دەکات

 

بە سەرۆکایەتی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا دەکەن و لە سەر چەند بابەتێکی تایبەت بە ئاسایشی کوردستان و عێراق گفتوگۆ دەکەن .

 

لەمبارەوە جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە لێداونێکدا بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن گووتی : شاندەکە سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە بەرەو بەغدا وەڕێ دەکەون .

 

شاندەکە لە گەڵ نەجاح شەمەری وەزیری بەرگری عێراق و چەند بەرپرسێکی تری باڵا کۆ دەبنەوەو جیا لە گفتوگۆ لەسەر ڕەوشی ئاسایشی عێراق و کوردستان پرسی مووچەو بودجەی پێشمەرگە تاوتوێ دەکەن .

Back to top button