یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کرا

 

وێبسایتی worldometer، تایبەت بە تۆماری ئاماری تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرای دەکات،  لە عێراق یەکەم حالەتی تووشبوو بە کۆرۆنا  تۆمار کرا .

 

لەو وێبسایتەدا کە ناوی وڵاتە جیاوازەکانی تۆمار کردووە ناوی عێراقیش هاتووەو نووسراوە یەکەم حاڵەتی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کرا .

 

سەرچاوە هەواڵیەکانی عەرەبی باس لەوە دەکەن کەسە تووشبووەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری ( زیقار ) دەژیت و لە شاری قومی ئێرانەوە گەڕاوەتەوە ، زانیاریەکانیش باس لەوە دەکەن لە ناو ئێراندا تا ئێستا ٢٨ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٥ کەسیان گیانیان لە دەست داوە .

 

وێبسایتی worldometerلە لایەن تیمێکی خۆبەخشی نێودەوڵەتی دیڤیلۆپەر بەرێوە دەبرێت و کاریان تۆماری داتاکانی جیهانییە

 

Back to top button