ئەرمینیا هەموو سنوورەکانی بە سەر ئێراندا داخست

 

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە وڵاتی ئەرمینیا وەک دوایین دراوسێ هەموو سنوورەکانی بە هۆی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران بەسەر ئەو وڵاتەدا داخست و هەموو گەشتە ئاسمانییەکانیشی هەڵوەشاندەوە .

 

ئاژانسی رۆیتەرز لە زمان نیکوول پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا دەنووسێت ، تا دڵنیایی تەواو لە نەمانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، سنوورەکانمان بە سەر ئێراندا دادەخەیین .

 

پێشتر عێراق ، تورکیا ، کۆماری ئەزەربایجان ، ئەفغانستان و پاکستان سنوورەکانیان بە سەر ئێراندا داخستبوو .

 

هاوکات وڵاتانی کەنداویش ڕێگری دەکەن لە سەردانی گەشتیارانی ئێرانی بۆ وڵاتەکەیان .

Back to top button