ترەمپ : ڕێکەوتن لە گەڵ تالیبان ،خۆم واژووی لە سەر دەکەم
دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی یەکشەممە گووتی ، لە ئەگەری سەرکەوتنی ڕێکەوتنەکانمان لە گەڵ تالیبان ، بۆ کۆتایی هاتن بە ١٨ ساڵ جەنگ لە ئەفغانستان ، بۆ خۆم واژووی لە سەر دەکەم .
ترەمپ لە حەساری کۆشکی سپی پێش ئەوەی بەرەو دێلهی ڕێکەوێت گووتی بە دڵنیاییەوە ناوی خۆم لە ژێر ئەو ڕێکەوتنە تۆمار دەکەم.
لە رۆژی شەممەوە ئاگربەستێکی کاتی لە نێوان واشنتۆن و تالیبان لە ئەفغانستان هاتۆتە ئاراوە ، ئەگەر بێتو ئەم ئاگربەستە بەردەوام بێت رێکەوتنی ئاشتی لە لایەن ترەمپەوە واژووی لە سەر دەکرێت