خواردنەوە کحولییەکان (مەی ) ، لە مەترەسی ” ڤایرۆسی کۆرۆنا ” دەتپارێزێت

 

ڤایرۆسی کۆرۆنا ، زانستی پزیشکی جیهانی خستۆتە ژێر پرسیارەوە و تا ئێستا هێج چارەسەرێکی بۆ دەستنیشان نەکراوە و گەلانی جیاوازی جیهانی بۆ خۆپاراستن لەو ڤایرۆسە روویان لە چەند جۆر دەرمانی ئەزموونی ناوچەکانیان کردووە .

 

ئەوەی تا ئیستا زۆرتر لە هەموو دەرمانەکان بۆ چارەسەری و ڕێگرتن کاریگەری هەبووە ، خواردنەوەی کحولییەکان بووە .

 

لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە لە کاتێکدا لە ئێران و وڵاتانی ئیسلامی خەریکی پارانەوەو دوعا و موناجات بوون بۆ خۆپاراستن لەو پەتایە ، بەڵام لە وڵاتێکی وەکو هیندستان خەڵکانێک روویان لە خواردنەوەی هەموو جۆرێکی کحولی کردووەو بەهاراتی توونیشیان پێوە خواردووە ، هەربۆیەش هیندستانی دراوسێی چین تا ئێستا توانیویەتی خۆی لەو ڤایرۆسە بپارێزێت .

 

ڕاگەیەندنەکانی هیندستان باس لەوە دەکەن لە ئیستادا زۆربەی هیندییەکان بەیانیان بە سەرخۆشی دەچنە سەر کار و کەسابەتی خۆیان و گەمە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن .

 

ئەوە لە کاتێکدایە رێکخاروەکانی تەندروستی جیهانی باسیان لەوە کردووە دەبێت لەو ماوەدا خۆیان لە مادە کحوکییەکان بە دوور بگرن ، بەڵام هیندستانییەکان باوەڕیان وایە ، کحول دژە ڤایرۆسی کۆرۆنایە .

Back to top button