لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەستی پێکردەوە .

 

لە دوای ٧ رۆژ داخرانی دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران  بە هۆی بەفربارینێکی زۆرەوە ، ئەمرۆ جوڵەی بازرگانی لە نێوان هەرێم و ئێراندا دەستی پێکردەوە .

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکات لە گەڵ دەستپێکردنەوەی ئاڵو گۆڕی بازرگانی تیمێکی تایبەتی تەندروستی بۆ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای لەو دەروازە سنوورەییە جێگیر کردووە  و پشکنین بۆ هەموو بازرگانان و شۆفێران دەکرێت .

Back to top button