یەكگرتوو پێشنیارێك بۆ گەڕی دووەمی دانووستاندنەكان دەكات

خواكوڕك
 
ئەندام پێشووی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لەمیانی دیمانەیەكی دا پێشنیارێك بۆ گەڕی دووەمی دانووستاندنەكان دەكات و دەلێت، تاکە چارەسەر بۆ پرسی سیاسی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی کەسی یەکەمی ھەر پێنج لایەنە سەرەکییەکەی کوردستانە.
 
ھیوا میرزا سابیر ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە فراكسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی بە كوردستان24 راگەیاند، پەیامی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بۆ چارەسەری كێشە ناوخۆییەكان ھەنگاوێكی باش و ئیجابییە، بەڵام ئەگەر لە قۆناغی داھاتوو كۆبوونەوەكان لەسەر ئاستی باڵاتر و بەتایبەتی كەسی یەكەمی حزبەكان دەتوانرێت كێشەكان چارەسەر بكرێن”.
 
دوای پەیامی مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بۆ چارەسەری كێشە ناوخۆییەكان، شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان وەك دەستپێشخەری سەردانی لایەنە سیاسییەكانی كرد، بۆ ئەوەی بە راوێژ گفتوگۆ لەبارەی رێگەچارەیەك بۆ چارەسەر كێشە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان.
Back to top button