ئەمرۆ بریار لە چارەنووسی كابینەی نوێی عێراق دەدرێت

وابریارە ئەمرۆ شاندی دانووستانكاری هەرێمی كوردستان لە هەولێر لەگەڵ سێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و ناوەرۆك و دەرئەنجامی گفتوگۆكانی لەگەڵ كاندیدی راسپێردراو محەمەد عەلڵاوی بخاتە روو بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان بەرچاوی روون بێت لە دوابریار لەبارەی بەشداری كردن یان نەكردنی لە كابینەی داهاتوو”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیای خواكوڕك كەوتووە، شاندی دانووستانكاری هەرێمی كوردستان لە دانووستاندنەكانیان لەگەڵ محەمەد عەلڵاوی دا نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێك و بۆ ئەم گفتوگۆیانەیان لەگەڵ عەلڵاوی دەخەنە بەردەم هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێمی كوردستان”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیای خواكوڕك كەوتووە وابریارە هەرسێ سەرۆكایەتیەكەش لەگەڵ كۆی پارتە سیاسیەكان كۆببنەوە، دوابریار لەبارەی بەشداری كردنی لە حكومەتی عێراق یان نەكردن بدەن”.

بەڵام ئەندامی شاندی هەرێم لەبارەی دواین هەڵوێستی محەمەد عەلڵاوی  دەلێت” محەمەد عەلڵاوی لەدواین هەڵوێستی دا پەشیمان بۆتەوە و دەلێن دواین هەڵوێستی لەبارەی هەرێمی كوردستان ئەرێنی بووە”.

Back to top button