بلێسە جەبار فەرمان:بریاری یەکلاکەرەوە تەنها لای کاک مسعودە

بلێسە جەبار فەرمان ئەندام پەرلەمانی عێراق لەسەر فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە نووسینێكی دا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبووك دەنووسێت”بریاری یەکلاکەرەوە تەنها لای کاک مسعودە” هەروەها دەشنووسێـ”

پێویستە بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات”.

 

هەر لە نووسینەكەی دا بلێسە جەبار فەرمان باس لەوە دەكات كە  کورد کەوتۆتە نیوان زلھێزێکی وەک ئەمریکا و وڵاتیکی دراوسێ کە یاریزانێکی باشە لە ساحەی رۆژھەڵات دا، وە تەحەکم بە چارەنوسی زۆرێک لەم وڵاتانەوە دەکات.

هەروەها دەنووسێت”ھەردوو وڵات شەری خۆیان لەسەر خاکی عیراق بەرێوە دەبەن و حزبە عیراقیەکانیان بەسەر خۆیان دا دابەش کردوە.شەقام بە ئارەزووی خۆیان دەجوڵینن. ئەمڕۆ سیاسەت لە عیراق دا بریتیە لە ھمجیەت و خیتابی پۆپۆلیستی و رق دژ بە یەک.

هەروەها لەبارەی دژایەتی كورد لە بەغدا بلێسە جەبار فەرمان دەنووسێت”ھەموان لە ناخدا دژ بە کوردن
ھەرچەندە مزھەبی جیاوازیان ھەبێت بەڵام عرب بوون و خۆشەویستیان بۆ عیراق کۆیان داکاتەوە و لەم خاڵەدا کورد بە دوژمن تەماشا ئەکەن”.
هەروەها دەنووسێـ”ھەرکامێک لە شیعە یاخود سونەکان بە قوەت بن دەست بۆ ھەموارکردنەوەی دەستور دەبەن و ھەموو ئەو بڕگەو مادانەی کە زامنی مافی کوردە دەیگۆرن.لەمساڵانەی کۆتاییدا بە سیاسەتی زۆرینە و کەمینە لە پەرلەمانی عیراق دا چەندەھا یاسایان تێپەراندوە کە لە بەرژەوەندی کورد نەبوون.
ئێمە ھیچ دۆستێکمان نیە لە عیراق دا و ھەرجارەو بۆ ماوەیەک دوستی بەرژەوەندی پارێزی لایەکیانین تا دەگاتە دەسەڵات و پشتمان تێئەکات.
لە كۆتایشدا دەنووسێـ”ئێستا وا ھەموو حزب و فراکسێونە کوردیەکان  لە ھەولێر کۆدەبنەوە.کاک مسعود لەگەل حزبە کوردیەکان لە دەسەڵات و توانایان دایە بریاری یەکلا کەرەوە بدەن.
Back to top button