حەمەی حاجی محموود: لەكوردستانەوە خەڵكێك چوونەتە بەغدا داوایان لە عەلڵاوی كردووە مووچە ببرێت

محەمەد توفیق عەلڵاوی دانووستاندنی سەرەتا لەگەڵ مورتەزەقەكانی بەناوی گروپی 15 ئەنجامداوە، ئەم گروپە كە پێكهاتوون لە كۆمەڵێك خەڵكی مورتەزەقە لەبەغدا و دەرچوون لە بریاری كوردی، هەم ناوی وەزیریان داوەتە محەمەد توفیق عەڵاوی هەم پێشان گوتووە مووچە ببڕە كورد خۆی بەچۆك دێت بەرامبەرت”.

محەمەدی حاجی محموود لە لێدوانێكی دا بۆ كەناڵی رووداوی رایگەیاندووە هەموو هەرێمی كوردستان دزانێت لایانێك هەیە لەژێروە لەگەڵ محەمەد توفیق عەلڵاوی دانووستاندنی كردووە و داواشی لێكردووە كە مووچە و بودجەی كوردستان ببرێت،  كورد خۆی بەچك دادێت لەبەردەمت”.

هەروەها محەمەد حاجی محموود ئەوەشی راگەیاندووە كە ئەو لایانە كە ئەوەی كردووە ناو و ناسنامەی خەڵكی داوەتە محەمەد عەلڵاوی بۆ ئەوەی كاندیدیان بكات لەدەرەوەی كورد”.

Back to top button