مایك بۆمبیۆ ناوەڕۆکی پەیوەندیە تەلەفۆنەکەی لەگەڵ عەلاوی ئاشکرا دەکات
مایك بۆمبیۆ وەزیری دەروەی ئەمریکا ئەمڕۆ دوو شەممە پشتیوانی ووڵاتەکەی بۆ ئەنجام دانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دووپات کردەوە و لە تویتێکی خۆی دا لە سایتی تویتەر ناوەڕۆکی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی لەگەڵ محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو ئاشکرا کرد.
هەروەها بۆمبیۆ دووپاتی کردەوە کە پێویستە عێراق هەموو ڕێکارێکی بەپەلە بگرتەبەر بۆ جێ بەجێکردنی داواکاریەکانی خۆپیشاندەران و کۆتایی هێنان بە توندوتیژی و لێپێچینەوە لەو بەرپرسانەی کە دەستیان هەبووە لە ئەشکەنجە و کوشتنی ناڕازیبوان و دادگایی کردنیان.
سەرچاوە : الغـد برێس