لـە چیـن 150 حاڵەتی گیان لە دەستدان و 77 هەزار تووش بوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
لە بەیاننامەیەك دا لێژنەی تەندروستی نیشتیمانی لە چیـن ئەمڕۆ دوو شەممە ڕایگەیاند 150 حاڵەتی گیان لەدەست دانی نوێ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ووڵات تۆمار کرا بەمەش ڕێژەی مردووان بەرزبوویەو بۆ 2592 کەس و ڕێـژەی تووشبوان گەیشتە زیاتر لە 77 هەزار کەس و هەروەها لێژنەکە ئاماژەی دا لـە کۆی 49 هەزار و 824 کەس کە چارەسەری پزیشکیان وەردەگرت 24 هەزار و 734 کەس چاك بوونەتەوە ونزیکەی 9915 بارودۆخیان مەترسیدارە و لە ماوەی 24 کات ژمێری ڕابردوو 409 حاڵەتی تووشبوونی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کرا.
سەرچاوە : الغــد برێس