لـە بەحرێـن یەکەم حاڵەتی تووش بوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کرا

وەزارەتی تەندروستی بەحرێن ئەمڕۆ دوو شەممە یەکەم حاڵەتی تووش بوونی هاوڵاتیەکی بەحرێنی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە ئێران گەڕاوەتەوە ڕایگەیاند و ڕوونیشی کردەوە لە دوای بەدیار کەوتنی نیشانەکانی ڤایرۆسەکە دەم و دەست گواستراوەتەوە بۆ ناوەندی تەندروستی ئیبراهیم خەلیل کانۆ لە ناوچەی سەلمانیە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

هەروەها ئاماژە درا لە دوای دڵنیابوون لە تووش بوونی ئەم هاوڵاتیە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەسەڵاتداران ڕێوشوێنی پێویستیان گرتە بەر بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی بەتایبەتی پشکنینی کەسە نزیکەکانی و ئاماژەیان دا کە وەزارەتی تەندروستی بەردەوامە لە بەدواچوون و تیمێکی تایبەتی ئامادەکردووە بۆ پشکنینی ئەو کەسانەی لە ووڵاتە تووشبوەکان دەگەڕێنەوە.

سەرچاوە : موازین نیوز

 

Back to top button