ناکۆکی نێوان حەشدی شەعبی دوای هەڵبژاردنی جێگرەوەی مەهەندس
لەدوای کوژرانی ئەبو مەهدی مەهەندس و هەڵبژاردنی عەبدولعەزیز محەمەداوی کە ناسراوە بە ئەبو فـدك بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی دەستەی حەشد ناکۆکیەکی توند کەوتە نێوان گروپەکانی حەشدی شەعبی و لەم بارەیەوە هیشام هاشمی شارەزا لە کاروباری گرووپە چەکدارەکان گوتی کۆنترۆلی دەستەی حەشد جگە لە پۆستی سەرۆکی حەشد هەمووی کەوتووتە دەست گروپەکانی سەر بە ئێران و ئەو گروپانەی سەر بە سیستانین هیچ ڕۆلێکیان نیـە لە سەرکردایەتی و بەڕێوەبردن ،
هاشمی گوتیشی لە نێو دەستەی حەشد ئەستەمە بتوانیرێت هەلبژاردنی ئـەبو فـدك کە ئەمینداری گشتی کەتیبەکانی حزبولڵایە لە عێراق ڕەتکەنەوە بەتایبەتی کە هەڵبژێردراوە لەلایەن سەرکردەکانی هەر یەکە لە بەدر و عەسایبی ئەهلی حەق و کەتیبەکانی سەیدی شوهەدا و جوندی ئیمام کە گرینگترین فەرماندەکانی نێو حەشدی شەعبین و ئاماژەی دا لە کۆی ملیارێك و 700 ملیۆن دۆلار کە وەزارەتی دارایی لە بوودجەی عێراق بۆ دەستەی حەشدی تەرخان کردووە تەنها سەدا یەك دەدرێتە لایەنگرانی سیستانی.