3 حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا له وڵاتی كوه‌یت تۆماركرا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/02/كۆرۆنا-كوێت.jpg)
ئاژانسی هه‌واڵی كونای كوه‌یتی بڵاویكرده‌وه حاڵه‌تی یه‌كه‌م پیاوێكی ته‌مه‌ن 53 ساڵه‌ی كوه‌یتی و دووه‌م پیاوێكی 61 ساڵه‌ی سعوودی نیشته‌جێی كوه‌یته، هه‌رچی حاڵه‌تی سێیه‌مه كه‌سێكه ته‌مه‌ن 21 ساڵانه به‌ڵام ره‌گه‌زنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.
ئاژانسه‌كه رایده‌گه‌ێنێت، لێژنه‌ی پزیشكی پشكنینیان بۆ هه‌ر سێ كه‌سه‌كه كردووه و ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن، به‌ڵام دوو حاڵه‌تی یه‌كه‌م هێشتا هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشیه‌كه‌یان له‌سه‌ر ده‌رنه‌كه‌وتووه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كوه‌یتیش رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌واوی رێكاره‌كان بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و سێ كه‌سه گیراوه‌ته‌به‌ر و به گوێره‌ی پشكنینه ته‌ندروستییه‌كان، له‌وه دڵنیابوونه‌ته‌وه كه حاڵه‌ته‌كه‌یان كۆرۆنایه.