کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان دەستیپێکرد
كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی ھەرسێ سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان و شاندی دانووستانكاری ههرێمی كوردستان بۆ بهغدا لە ھەولێر دەستیپێكرد.
لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاری یەكلاكەرەوە لەبارەی بەشداریكردنی كورد لە كابینەی نوێی حكومەتی عێراق دەدرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئامادهن و ، تێیدا دوایین پێشهاتەکان و ئەنجامی کۆبوونەوە و دانوستانەکانی شاندی بەغدا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.