سهرۆك بارزانى: بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی فەرماندە محەمەد حەسەن محەمەد حاجی – م پێگەیشت
بروسکەی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو محەمەد حەسەن محەمەد حاجی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو محەمەد حەسەن محەمەد حاجی ( ئەبو دژۆ )
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگەی قارەمان و فەرماندەی لیوای هەشتی وەزارەتی پێشمەرگە، محەمەد حەسەن محەمەد حاجی ناوسراو بە ( ئەبو دژۆ )مان پێگەیشت.
سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و ئاشنایانتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. لە خودای گەورە داواکارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر ئارامیی بە هەموو ڵایەک ببەخشێت.
إنا لله وإنا إلیه راجعون
مسعود بارزانی
٢٤ـی ٢ـی ٢٠٢٠