ڕێژەی بەشداری هەڵبژاردنەکەی ئێران لە تاران لە خوارووی 14% بووە
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئێران به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ڵبژاردنه‌كه له كاتێكدا بوو كه هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران به تایبه‌ت پارته كوردیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بایكۆتی هه‌ڵبژاردنیان كرد، ئه‌مه‌ش بووه هۆی كه‌می به‌شداری خه‌لكی له ههلبژادنهكان.
میداكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه كه هه‌ڵبژاردنه‌كه بۆ جاری سێیه‌م درێژكرایه‌وه، كه ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌م جاره له مێژووی ئێران سێ جار له‌سه‌ر یه‌ك هه‌لبژاردن درێژ بكرێته‌وه به‌مه‌ش رێژه‌ی %47 به‌شداری هه‌لبژاردنه‌كانیان كرد.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌وله‌ت بۆ كارووباری هه‌لبژاردنی ئێران له نامه‌یه‌كدا بۆ حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته ئاشكرای كردووه كه له تارانی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته ته‌نها رێژه‌ی %14 ی هاوڵاتیان به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاتهیانكردووه.