سه‌در: په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی پۆمپیۆ بۆ عه‌للاوی له‌ باره‌ پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌ست تێوه‌ردانه‌ له‌ كارووباری ناوخۆی عێراق دووباره‌ ببێته‌وه‌ هه‌ڵوێستمان ده‌بێت

دوای ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق راسپێردرا له‌ سه‌رو به‌ندی گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو ئه‌نجامدا.

 

له‌ په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی نێوان پۆمپیۆو عه‌للاوی گفتوگۆ له‌ باره‌ی میكانزیمی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت كراوه‌، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی دڵگرانی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی عێراقی.

هه‌ر له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌ فۆنیه‌كه‌ موقته‌دا سەدر رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در به‌ شەرقیە نیوز راگه‌یاندووه‌ پەیوەندی تەلەفۆنی مایک پۆمپیۆ بۆ ڕاسپاردنی محمد تۆفیق عەلاوی دەستێوەردانە لە کاروبارەکانی عێراق و ئەگەر دووبارە ببێتەوە ھەڵوێستمان دەبێت

Back to top button