وەزیری بەرگری عێراق: گەیشتوینەتە میكانیزمێك بۆ پێدانی موچەی پێشمەرگە
دوای ئه‌وه‌ی شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستیانی كرد به مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن له باره‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وسوپای عێراق به تایبه‌ت له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، له به‌غداوه وه‌زیری پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت كه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، دوای كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق وەزیری بەرگری عێراق بڕیاریداوە شایستە داراییەکانی پێشمەرگە بۆ ساڵەکانی 2019 و 2020 و ساڵەکانی دواتریش رەوانە بکات.
هه‌روه‌ها وه‌زیری پێشمه‌رگه گوتیشی لەگەڵ بەغدا بۆ چالاککردنەوەی لیژنە هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری لەبارەی ناوچە کوردستانییەکان بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی رێککەوتوون و بڕیاریشە لە ئایندەیەکی نزیکدا شاندێکی وەزارەتی بەرگری سەردانی هەولێر بکات.
لای خۆشیه‌وه نەجاح شەمەری وەزیری بەرگری عێراق رایگه‌یاند كه گەیشتوینەتە میكانیزمێك بۆ پێدانی موچەی پێشمەرگە