لە ئێدلیب توركیا و سوریا لێك دەدەن
دوای دوو ھێرشی بێ ئەنجام و شكستخواردوی ھێزەكانی نزیك لە توركیا بۆ سەر پێگەی ھێزەكانی سوریا لە نزیك ئێدلیب،بۆ جارێكی تر ئەو ھێزانە بە پاڵپشتی ھێزەكانی توركیا ھێرشیان ئەنجام دا.
ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەدا كە ھێزەكانی سوریا بە چڕی ھێرشیان كردوەو گروپە چەكداریەكانی توركیا ھەڵھاتون و دواتریش ھێزەكانی توركیایان بۆردومان كردووە و كوژراو بریندار لە ڕیزی سوپای توركیاش ھەیە.
توركیا و سوریا ماوەی مانگێكە ڕوبەروی یەكتر بونەتەوە لەسەر خاكی سوریا و تا ئێستا ژمارەی ڕاستی كوژراوان لە ھەردولا دیار نیە