سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ تاوتوێكردنی سێ پرسی گرنگ كۆده‌بێـته‌وه‌

به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌ باره‌ی چه‌ند پرسێك بڕیاره‌ سبه‌ی سێ شه‌ممه‌ ه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.


به‌ پێێ زانیاریه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان. ته‌وه‌ری یه‌كه‌م  خستنه‌ڕووی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی عێراق و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی فیدرالی، ده‌بێت،

هاوكات له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌  ئه‌نجامه‌كانی به‌شداریی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی له‌ كۆنفرانسی میونیخ و دیداره‌كانی ئیتالیا و ڤاتیكان ده‌كرێت.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا پلان و هه‌نگاو و رێكاره‌كانی  حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی ڤایرۆسی كۆرۆنا تاوتوێ ده‌كرێت.

Back to top button