سه‌رجه‌م چالاكییه‌ بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئێران راگیران

به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ئێران مه‌ترسی له‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێی زۆربه‌ی ولاتانی دراوسێی ئێران سنوره‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ داخست و هاوكات به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ سه‌رجه‌م چالاكییه‌ بازرگانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران راگرتووه‌ و چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ن.


ساماڵ محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری گشتی گومرگی هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، كه‌ له‌ ئێستادا به‌فه‌رمانێك سه‌رجه‌م چالاكییه‌ بازرگانییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئیران راگرتووه‌ و ده‌رگای مه‌رزه‌كانمان داخستووه‌.

به‌رێوه‌به‌ری گشتی گومرگی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌  بریاری كۆتایی له‌و باره‌وه‌ ده‌دات و ئێمه‌ش بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ین

Back to top button