ئه‌ڵمانیا: ئۆتۆمبێلێك خۆی به‌نێو ئاهه‌نگێكدا كێشا و 15 كه‌س بریندار بوون
سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئه‌ڵمانیا رایانگه‌یان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به هۆی ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك خۆی به نێو ئاپۆرای جه‌ماوه‌ری ئاهه‌نگێكدا كێشا و له ئه‌نجامدا 15 كه‌س بریندار بوون له شاری فولكمارسن.
هه‌روه‌ها پۆلیسی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاندووه كه ئۆتۆمبێلێك به خێراییه‌كی زۆره‌وه خۆی كێشاوه به نێو خه‌لكی كه بۆ ئاهه‌نگێك كۆ ببونه‌وه له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بریندار بوونه‌و گواستراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
هه‌روه‌ها پۆلیس راشیگه‌یاندووه كه شوفێره‌كه‌یان ده‌ستگیر كردووه‌و له ژێر لێكۆلینه‌وه‌دایه، تا ئێستا نازاندرێت كه رووداوه‌كه تیرۆریستی بووه یان هۆكاری دیكه‌ی بووه.