ڤیدیۆ ، هیندستان بە پێشوازییەکی مێژوویی لە سەرۆک ترەمپ جیهان سەرسام دەکات
دۆناڵد ترەمپ لە سەردانێکی فەرمی دوو رۆژەدا گەیشتۆتە هیندستان و ئامانجی سەفەرەکەشی بۆ پتەو کردنی پێوەندییەکانی دوو وڵاتە .
سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە هاوڕێیەتی مەڵانیا ترەمپی هاوسەری ئەمڕۆ دووشەممە بە فڕۆکەی تایبەتی سەرۆکایەتی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەحمەد ئاباد لە رۆژئاوای هیندستان لە لایەن سەرۆک وەزیرانی هیندستان ” ناریندرا مۆدی “پێشوازی لێکرا .
ئەوەی میدیاکانی جیهانی بە خۆیەوە سەرسام کرد ئامادە بوونی دەیان هەزار کەس بوو لە ڕێ و ڕەسمی پێشوازی کردنەکەدا ، ئاڵای ئەمریکا و هیندستان وڵاتی داپۆشیبوو .
دوواتر کەژاوەی ئۆتۆمبێلەکانی ترەمپ و سەرۆک وەزیرانی هیندستان گەیشتە ستادیۆمی مۆتێرا و لە ناو ئاپۆرای دەیان هەزار کەسیدا مۆدی سەرۆک وەزیران گووتی رۆژێکی مێژوویی تۆمار دەکەیین لەم ستادیۆمەدا و پێوەندی هیندستان و ئەمریکا دەبەینە قۆناغێکی ئەرێنی و جێگەی سەرسووڕمانەوە لە ئابووریدا .
Unparalleled vibrancy at the world’s largest stadium. Watch… pic.twitter.com/RupPFsOq2z
— Narendra Modi (@narendramodi) February 24, 2020