هەرێم گەشتە ئاسمانییەکانی خۆی لە گەڵ نەجەف ڕاگرت .
وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات لە پێناو سەلامەتی و تەندروستی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان کوردستان و نەجەف ڕاگیراون .
گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانییەوە ئەنجام دەدران .
ئەو بڕیارە لە دوای ئەوە هات کە یەکەم حاڵەتی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەجەف تۆمار کرا و تووشبووەکەش کەسێکی ئێرانییە کە لە حەوزەی دینی نەجەف خەریکی خوێندی زانستی دینییە .