نوێنەری قوم لە پەرلەمانی ئێران : تا ئێستا زیاتر لە ٥٠ کەس بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/02/webste-qalb-wena-135.jpg)
ئەحمەد ئەمیر ئابادی فەراهانی ، نوێنەری قوم لە پەرلەمانی ئێران ، رۆژی دووشەممە ڕایگەیاندووە لە رۆژێکدا زیاتر لە ١٠ کەس لە شاری قوم بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیان لە دەست دەدەن .
فەراهانی وێڕای ئەوەی ڕەخنە لە ڕاگەیاندنەکانی دەگرێت گووتی تا شەوی ڕابردووە زیاتر لە ٥٠ کەس بەن هۆیەوەمردوون و بە نهێنی بەخاک سپێردراون .
هاوکات ئاشکرای دەکات لە ئیستادا زیاتر لە ٢٥٠ کەسیش لە شوێنی تایبەت ڕاگیراون و دوومناڵیشیان لە گەڵە .
لە کۆتاییدا دەڵێت ڕاستە دەبێت دان بە خۆمان دابگرین و سەبوور بین بەڵام ناکرێت ڕاستییەکانیش بۆ خەڵکی ئێران روون نەکەینەوە ، ئێمە توانایی رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنامان نییە .