حکومەت: قەیرانی بەنزین دروستنەبووە و نابێت

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەكەنەوە كە هیچ قەیرانێكی بەنزین دروستنەبووە و نابێت. رێکخستنی کاروباری دەروازە سنووریەكانیش بۆ پاراستنی گیانی هاونیشتمانییان بووە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
دەقی راگەیێندراوەکەی حکومەت: 
لێرەو لەوێ دەنگۆی ئەوە بڵاودەکرێتەوە گوایە قەیرانی بەنزین و سوتەمەنی لە هەرێمی كوردستان دروست بووە بە ھۆی بڕیاری رێکخستنەوەی ئالوگۆڕی بازرگانی و ھاتووچۆ لە دەروازە سنوورییەکان لە گەڵ ئێران لە پێناو خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا
هاووڵاتیانی بەڕێزی هەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كەهیچ قەیرانێكی لەم جۆرە دروست نەبووە و نابێت. رێکخستنی کاروباری دەروازە سنووریەكان بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان بووە لەم پەتایە وبۆ ئەم مەبەستەش حکومەت بەرنامە وپلانێكی تۆكمەی بۆ رووبەرووبونەوەی ئەم پەتایە ودەرهاوێشتەکانیشی دارشتووە.
هاوكات دووپاتی دەكەینەوە كە سبەی سێشەممە ئەم بابەتە دەبێتە خاڵێكی سەرەکیی ئەجێندای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران.
د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢٠٢٠/٢/٢٤
Back to top button