شەربەتی پرتەقال چارەسەری (10) نەخۆشی دەكات

1. پرتەقاڵ بەسودە بۆ مێشك ‌و كۆئەندامی دەمار. هەروەها گەشەی لەش زیاد دەكات ‌و سوڕی خوێن چالاك دەكات.

2. بەسودە بۆ سنگ ‌و چارەسەری كۆكە‌و جگەر بەهێز دەكات.

3. پاشەڕۆكانی ریخۆڵە ڕادەماڵێت.

4. چالاككەر‌و بوژێنەرەوەی فەرمانەكانی گورچیلەیە.

5. سودی هەیە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن.

6. كاریگەری زۆری لەپاراستنی لەش لەنەخۆشی ئەسكەرپووت ‌و داخورانی ددان هەیە.

7. خواردنی پرتەقاڵ بەسودە بۆ نەهێشتنی قەڵەوی‌و چەوری زیادە لە لەشدا.

8. بۆ رشانەوەی ژنی دووگیان ‌و تێكچوونی گەدە باشە. هەروەها بۆ كۆكەڕەشە ‌و خوێن بەربوون ‌و نەخۆشی جگەر ‌و شەكرە بەسودە.

9. ئەگەر شەربەتەكەی لەگەڵ كەمێك شەكر بخورێت هەڵامەت سوكتر دەكات.

10. پرتەقاڵ ئەگەر پاش نان بخورێت هەوێنە شیكەرەوەكانی ناو گەدە چالاك دەكات‌و ئەگەر پێش نان بخورێت ئارەزووی خواردن زیاد دەكات

Back to top button