‌حەوت هۆكار واتلێدەكات زیاتر گێلاس بخۆیت

گێلاس وەك میوەیەكی وەرزی زۆرن ئەوانەی ئارەزووی خواردنی دەكەن ، لە ئێستادا ئەم میوەیە لە بازاڕەكاندا زۆرە ، بەڵام دەزانیت سوودە تەندروستیەكانی چین ؟
حەوت هۆكار واتلێدەكات ئەم میوە وەرزییە زیاتر بخۆیت لەوانەش:
1- بڕێكی باش ووزە بە جەستە دەبەخشێت :
لەناو ئەم ميوەیەدا بڕێكی زۆر شەكری سروشتی هەیە ئەمەش سەرچاوەیەكی زۆر باشی ووزەیە بۆ جەستە ، هەركات هەستت بە تەمەڵی كرد ئەوە تەنها چەند دەنگە گێلاسێك بخۆ ئەمە چارەسەری كێشەكەت دەكات .
2- یارمەتیت دەدات بۆ نوستن :
ئەگەر شەوانە بە ئەستەم خەوت لێدەكەوێت ئەوە تەنها چەند دەنكێك لەم میوەیە بخۆ بۆ ئەوەی بە ئارامی بخەویت .
3- بۆ چاو زۆر بەسوودە :
گێلاس ڤیتامین A ی تیادایە و ئەمەش یەكێكە لە ڤیتامینە پێویستەكان بۆ چاو .
4- دەتپارێزێت لە توشبوون بە شێرپەنجە :
توێژینەوە  نوێكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە خواردنی گێلاس مرۆڤ لە توشبوون بە شێرپەنجە دەپارێزێت چونكە بڕێكی زۆر پێكهاتەی دژە ئۆكسێنەری تیادایە .
5- هەرسی گەدە ئاسان دەكات :
ئەو ڕیشاڵانەی لەناو ئەم میوەیەدا هەیە بۆ جەستە پێویستە و هەرسی گەدەش ئاسان دەكات .
6- ئازار شكێنە:
ئەم میوەیە توانای ئەوەی هەیە ئازاری جومگەكان كەمبكاتەوە ، لەبەر ئەوە هەركات هەستت بەم ئازارە كرد و میوەی گێلاس بەردەست بوو ئەوە وەك چارەسەر بیخۆ.
7- بۆ تەندروستی دڵ زۆر بەسوودە :
ئەم میوەیە توانای ڕێكخستنی لێدانەكانی دڵی هەیە و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ كەمدەكاتەوە .

Back to top button