ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته‌ به‌غدا

بە مەبەستی گفتگۆکردن لەسەر پێکھێنانی کابینەی تازەی حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەمەد تۆفیق عەلاوی، شاندێکی باڵای لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)ـی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردنی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د تۆفیق عه‌للاوی ده‌چێته‌ به‌غدا.

سه‌رچاوه‌یه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لە کۆبوونەوەی دوێنێی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و لایەنە سیاسییەکان بڕیاردرا ھەرێمی کوردستان بەردەوام بێت لە گفتوگۆکانی پێکھێنانی کابینەی تازەی حکوومەتی عێراق.

جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌، شاندەکە بچووك ده‌كرێته‌وه‌ و ھەر لایەنە و پێکھاتەیەکی سیاسی، یەك ئەندامی لە شاندەکە ده‌بێت.

Back to top button