كەشناسی باری كەشوھەوای بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ھەوری تەواو و نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە كات و شوێنی جیاجیا. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 18 و سلێمانی 14 و دھۆك و كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 19 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەى چوارشه‌ممه‌ 26/2/2020، له‌ هه‌ولێر ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، پاشان بۆ په‌ڵه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، له‌ سلێمانی ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، باران له‌كاته‌كانى به‌یانیی زوودا ده‌بارێت، پاشان ئاسمان له‌دواى نیوه‌ڕۆ بۆ په‌ڵه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، له‌ دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.

 

Back to top button