هەولێر : شەڕەچەقۆ لەنێوان دوو پزیشکی جوانکاری روویدا کوژراو و بریندار هەیە

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر به‌ تۆڕی میدیایی (روداو)ـی راگه‌یاندووه‌، لە سەنتەرێکی جوانکاری دوو پزیشك دەبێتە شەڕیان و بە چەقۆ لەیەکدی دەدەن، دواتر یەکێکیان خۆی دەکوژێت. سەرەتا دكتۆرێكیان بەناوی (ج) بە چەقۆ دكتۆر (ئا) برینداردەكات، دواتر هەر بە چۆقۆ خۆشی دەكوژێت”.

رووداوەکە کاژێر 06:30 خولەکی ئێوارەی رۆژی دووشەممە (24-02-2020) روویداوە. گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، ئەو پزیشكەی خۆی كوشتووە “مەسیحی” بووە، لەسەر هۆكاری رووداوەکەش دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە.

 

Back to top button