پەكەكە سێ ئەندامی پارتی سوتاندووە
خواكوڕك
كاوەی عەزیزی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان_ سوریا ( پەدەكەسێ) بەخواكوڕكی راگەیاند لە ناوچەی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان سێ هاونیشتیمانی کە ئەندامی پەدەکەسە بوون، دوای دیارنەمانیان تەرمەکانیان بە سووتێنراوی دۆزرانەوە.
عەزیزی دەشلێت پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) داوای بەشدار بوونی لەو سێ كەسە كردووە لە رێزەكانی یەپەگە، بەڵام ئەوان رەدیان كردۆتەوە، دوای ئەوەش بەسوتێنراوی دۆزراونەتەوە.
كاوە عەزیزی دەلێت ئەو سێ كەسە ئەندامی كارای پارتی دیموكراتی كوردستان_ سوریا، بووە، دەلێت پاش رفاندنیان بۆ ماوەیەك بزر بوونیان تەرمەكانیان لە عەفرین دۆزرایەوە،
هەروەها كاوە عەزیزی دەلێت رۆژانە بەسەدان كادیری ئێمە چاوەروانی چارەنووسی هاوشێوەی ئەو سێ ئەندامەی ئێمەن لەژێر دەسەلاتی پەیەدە و دەلێت پەیەدە هەموو سنورێكی وەحشیانەی تێپەراندووە.