لهسهر یهكهی 70 شهر دهكهوێتهوه نێوان مهحمود سهنگاوی و مستهفا چاوڕهش
ململانێ نێوخۆییەكانی یەكێتیی ئەمجارەیان فەرماندەیی یەكەی 70ی یەكێتی گرتووەتەوە، لە كاتێكدا كۆسرەت رەسووڵ، سەرۆكی ئەنجوومەنی سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی، هەوڵی گەڕاندەوەی شێخ جەعفەر بۆ یەكەی 70 دەدات بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاریداوە ببێتە سەرپەرشتیاری یەكەی 70، بەڵام بافڵ تاڵەبانی و لاهوور جەنگی دەیانەوێ مەحموود سەنگاوی فەرماندەی یەكەی حەفتا بێت. مستەفا چاوڕەش، بەرپرسی یەكەی 70 دەڵێ تائێستا هەر خۆم كەسی یەكەمی ئەو هێزانەم.
بهگوێرهی زانیارییهكانی دهست دهزگایی میدیایی (خوكوڕك) كهوتوون، ههیهك لە لاهوور جەنگی و بافڵ تاڵەبانی داوایان لە مەحموود سەنگاوی كردووه پۆستی فەرماندەیی یەكەی 70 وەربگرێت، بەڵام مەحموود سەنگاوی هێشتا بە تەواوی قایل نەبووە و لەسەری رێكنەكەوتوون.
زانیاییهكانی دهزگایی میدیایی (خوكوڕك) پشت راستی دهكاتهوه، دوای ئەوەی شێخ جەعفەر، فەرماندەی پێشووی یەكەی 70، پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی وەرگرت، مستەفا چاوڕەش كرایە فەرماندەی هێزەكانی یەكەی 70 مستەفا چاوڕەش و مەحموود سەنگاوی پێكەوە لە بارەگای فەرماندەیی یەكەی 70 دەوام دەكەن، بەڵام تائێستا مۆرەكە لای مستەفا چاوڕەشه.
دهزگایی میدیایی (خوكوڕك) زانیویهتی، دوای ئەوەی كۆسرەت رەسووڵ، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی فەرمانی دەستبەكاربوونی شێخ جەعفەر مستەفای وەك سەرپەرشتیاری هێزەكانی یەكەی 70 دەركرد، مەحموود سەنگاوی بە هێزێكی زۆرەوە چووەتە بارەگای یەكەی 70 و بەوهۆیەشەوە ئاڵۆزی لەنێو یەكەی 70 روویداوە.
ئەندامێكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت رایگهیاند، كۆسرەت رەسووڵ دەیەوێ پۆستەكە بۆ شێخ جەعفەر بگەڕێتەوە، چونكە ئەو هێزە (واتە یەكەی 70) لە رێگەی شێخ جەعفەرەوە لە دەستی خۆیدا دەبێت”.