گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر: روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ باره‌ی رووداوی شه‌ڕی نێوان دوو دكتۆر ده‌دات

دوای ئه‌وه‌ی دوو دكتۆر ده‌بێته‌ شه‌ڕیان و یه‌كتری به‌ چه‌قۆ بریندار ده‌كه‌ن، له‌ میدیاكان وا بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ دكتۆرێك دوای بریندار كردنی دكتۆرێكی دیكه‌ به‌ چه‌قۆ خۆشی ده‌كوژێ گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له‌و باره‌یه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر له‌ باره‌ی رووداوه‌كه‌ رایگەیاندووه‌: ” رووداوه‌كه‌ ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌ روویداوه‌ له‌و كاته‌وه‌ ئاگاداركراینه‌وه‌ كه‌ رووداوێكی كوشتن هه‌یه‌ پۆلیس گه‌یشته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ لە لێكۆڵینەوەكان دەركەوت كە دكتۆرێك بە چەقۆ دكتۆرێكی بریندار كردووە، دواتر بە ھەمان چەقۆ خۆی كوشتووە”.

هه‌روه‌ها گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر ئاشكراشی كردووه‌: “یەكێك لە دكتۆرەكان بەناوی جۆزێف چەقۆی له‌ دكتۆرێكی دیكە داوە بەناوی ئازاد، دواتر بە ھەمان چەقۆ خۆی كوشتووە رووداوه‌كه‌ش په‌یوه‌ندی  به‌ هه‌بوونی مامەڵەیه‌ لە نێوان ئەو دوو دكتۆرە. “.

گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر راشیگەیاند: “ئێستا بریندارەكە لە ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدایە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە”.

Back to top button