سێ بەرپرس لەهەولێر لەسەر فەرمانی بارزانی دەسگیر كران

خواكوڕك
 
لیوا عەبدولخاڵق تەلعەت بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر بە كوردستان 24ی راگەیاندووە، سێ بەرپرسی شارەوانیی هەولێر بەتۆمەتی گەندەڵی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر دەکرێن و چاوەڕێی فەرمانی دادوەر دەکەن.
 
هەروەها ئەو بەرێوەبەری پۆلیس بۆ كەناڵەكە گوتیشی ئەو سێ کەسە، کە یەکێکیان ئافرەتە، بە تۆمەتی ساختەکردنی مامەڵەی زەوی و موڵکی خەڵک، لە یەکێک لە گرتووخانەکانی هەولێر دەستبەسەر کراون.
  
هەروەک لیوا عەبدولخالق تەڵعەت رایگەیاندووە، رۆژی دووشەممە 26ـی کانوونی یەکەمی 2016، دەست بە لێکۆڵینەوەکان دەکرێت.
 
ئەو سێ بەرپرسەی شارەوانی لەسەر سکاڵای هاووڵاتییەک و پاڵپشت بە فەرمانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ چاکسازیکردن لە دامودەزگاکانی حکوومەت، دەستگیر کراون.
Back to top button