دیندار زێباری: كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستخۆشی زۆری هه‌یه بۆ كوردستان
دوای ئه‌وه‌ی كۆنفرانسی میكانیزمی كارا بۆ جێبه‌جێكردنی راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، داوامان له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌یه پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كه‌موكورتییانه‌ی له هه‌موو ئاسته‌كانی حوكمڕانیی هه‌رێمی كوردستان هه‌ن.
دیندار زێباری له باره‌ی كۆنفرانسه‌كه به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاندووه كه له كۆنفرانسه‌كه‌دا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستخۆشییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ك ته‌نها وه‌ڵامی پێیه، به‌ڵكو دان به ئاسته‌نگه‌كاندا ده‌نێت و باوه‌ڕیشی به كاری هاوبه‌ش هه‌یه.
رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ده‌رگای هه‌رێمی كوردستانیش كراوه‌یه بۆ چاودێری سیاسی و ئه‌منی و ئه‌دای به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم، بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاری جددی بێت له‌و پرۆسه‌یه‌دا.
هه‌روه‌ها له ئاشكراشی كردووه كه داوایان له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كه‌موكورتییانه‌ی له هه‌موو ئاسته‌كانی حوكمڕانیی هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، له‌و شه‌ڕه‌شدا نابین كه تۆمه‌ت ئاراسته بكرێت و وه‌ڵام بدرێته‌وه”.