سه‌رۆكی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی عێراق ئەمڕۆ شاندێكی باڵایی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم، سەردانی بەغدا دەكاتەوە و لەگەڵ محەمەد تۆفیق عەللاوی كۆدەبنەوە.
شیروان میرزا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه كه شاندی باڵای هه‌رێم لەگەڵ محەمەد تۆفیق عەللاوی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت كۆدەبێتەوە و پێشبینی دەكرێت گفتوگۆكان بەباشی بەڕێوەبچن، چونكە لە ئێستادا بەراورد بە پێشوو هەردوولا نەرمی دەنوێنن.
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له كاتێكدایه كه دوێنێ لە راگەیەندراوی كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و لایەنە سیاسییەكان، راگەیەندرا ” كار بۆ پێكهێنانی حكومەتێك دەكەین كە توانای چارەسەركردنی كێشەكانی ئێستای عیراقی هەبێت و كاری جددی بۆ گێڕانەوەی سەقامگیری بۆ عیراق و ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت بكات، جێگەی بڕوا و متمانەی سەرجەم پێكهاتەكانی گەلی عیراق بێت”.