ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی: بڕیاریدا له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن بكرێته پشوو
دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چه‌ند وڵاتێكی جیهان بڵاو بوویه‌وه به تایبه‌ت له ئێران به مه‌به‌ستی رێگری كردن له بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له نێو هه‌رێمی كوردستان و بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی دوای كۆبوونه‌وه به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن بكرێته پشوو.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاندووه له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، به‌رواری 25 شوباتی 2020 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانییه‌وه بڕیاردرا به گراتنی ده‌وامی سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه كه له‌سبه‌ینێ وه ده‌وامی قوتابخانه‌كانی پارێزگای سلێمانی ڕاده‌گیرێت، وه‌ك پاراستنی گیانی قوتابیان له‌سنوری پارێزگاكه ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا لهتهشهنهكردندایه و ئه‌مرۆش شاری كه‌ركوك چوار توشبووی ڕاگه‌یاند.
به پێی راگه‌یێندراوه‌كه تاوه‌كو 4 ی ئازاری 2019 ده‌وامی قوتابخانه‌كان ڕاده‌گیرێت.