ئەردۆگان: دوو سەربازمان لە لیبیا کوژران
دوای ئەوەی تورکیا سوپاو میلیشاکانی ناردەلیبابۆ هاوکاری کردنی حکومەتی سیراج ، لە ئاکامی رووبەڕوو بونەوەیان لەگەڵ سوپای نیشتیمانی لیبیا دوو سەربازی تورکیا کوژران ، هەروەها سەرۆك كۆماری توركیا، دان بەوەدا دەنێت كە لە لیبیا دوو سەربازی توركیا كوژراوە و، دەشڵێت سوپای سووریای ئازاد كە توركیا هاوكارییان دەكات لە لیبیان و پشتگیری لە حكوومەتی فەیاز سەراج دەكەن.
رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند دانی بەوەدا نا كە دووسەربازی توركیا لە لیبیا كوژراوە.
هەروەها ئەردۆگان داوای لە كەناڵی تەلەڤزیۆنی (فۆكس تی ڤی) توركی كرد، كە واز لە هەواڵی درۆ بهێنن و هەواڵەكان وەكو خۆی بڵاوبكەنەوە لەبارەی لیبیاوە، چونكە لە لیبیا تاوەكو ئێستا دوو سەربازی توركیا كوژراوە و سوپای سووریای ئازادیش لەوێ بوونی هەیە.
لەکۆتایشدا داوای لە كەمال كلیچدارئۆغڵو سەرۆكی جەهەپە كرد، كە بە هیچ شێوەیەك فێر نەبێت داوا لە حكوومەت بكات لەگەڵ بەشار ئەسەد دابنیشن، چونكە ئەسەد بووەتە هۆكاری ئەوەی ملیۆنان خەڵكی سڤیل ئاوارە بێت، بۆیە توركیا لەگەڵ ئەسەد دانانیشێت