وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی ئەم سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ راگەیاند

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی ئەم هەفتەیەی راگەیاند و بەپێی خشتەی وەزارەتەکە، سبەی مووچەی چوار دەستە دابه‌شد كات. 
وەزارتی دارایی ‌و ئابووری له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاشكرای ده‌كات، سبەی چوارشەممە 26-2-2020 مووچەی هەریەک لە دەستەکانی وەبەرهێنان، دەستپاکی، مافی مرۆڤ، ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و دەزگای ژینگە و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن دابەشدەکرێن.
.
شایه‌نی باسه‌ مانگانە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە‌ و خەرجییەكانی پێویستی بە یەك ترلیۆن ‌و 70 ملیار دینارە، لەوەش نزیكەی 885 ملیار دیناری بۆ مووچە تەرخاندەكرێت، سەرچاوەكانی داهاتی مووچە لە 51% لە بەغداوە دابیندەكرێت كە مانگانە 452 ملیار دینارە، لە 49%یشی لە ناوخۆی كوردستانەوە دابیندەكرێت كە 360 ملیار دیناری لە داهاتی نەوت، 60 ملیار دیناری لە وەزارەتی دارایی ‌و 25 ملیار دیناریشی هاوکاریی ئەمریكایە بۆ پێشمەرگە.
Back to top button