سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر جێگری پارێزگای هه‌ولێر و قائیمقامی نوێی كۆیه هه‌ڵده‌بژێرێت
به مه‌به‌ستی ده‌ست نیشانكردنی جێگرێك بۆ پارێزگاری هه‌ولێر و قائیمقامی نوێی قه‌زای كۆیه سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه و خوێندنەوە بۆ زانیارییە کەسییەکانی هەردوو کاندیدانی جێگری پارێزگای هەولێر و قایمقامی نوێ کۆیە دەکات.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوێندنه‌وه بۆ سیڤی كه‌سی دوو كاندید ده‌كرێت له‌وانه (مەسعود محەمەد جەرجیس) بۆ جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و هه‌روه‌ها (یوسف حەسەن حسێن) بۆ قایمقامی کۆیە كاندید كراون.
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك ئاشكراشی كردووه كه سبەی کاتژمێر 10:40 خولەکی بەیانی، کۆبوونەوەکە دەستپێدەکات.