به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی: ئه‌و دوو كه‌سه‌ی پشكنینی كۆرۆنامان بۆ ئه‌نجامدان ئه‌نجامه‌كه‌یان نه‌رێنی بوو، واتا هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ نین

دوای ئه‌وه‌ی تیمه‌ ته‌ندروستیه‌كانی سلێمانی پشكنینیان بۆ دووكه‌س كرد به‌ گومانی تووش بوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، دوای ده‌ركه‌وتن ئه‌نجامه‌كانی پكنسن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاندووه‌  ئەنجامی پشكنینەكانی ئەو دوو كەسەی بە گومانی تووشبوون بە كۆڕۆنا لە ژێر چاودێریدابوون، نەرێنی بووە.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ دوائەوەی دوو گومانلێكراو هەبون و نیشانەكانیان نزیك بون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا پاش دوو  رۆژ لەژێرچاودێریدا ئەنجامەكانیان نەرێنی دەرچون، واتە توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا نین.


راشیگەیاندووە، خۆپارێزی و پاكوخاوێنی و دوركەوتنەوە لەهەموو مەترسیەكان هاوڵاتیان لە توشبوون بە كۆڕۆنا دەپارێزێت.

Back to top button