ڤێتنام: سه‌رجه‌م تووشبوانی كۆرۆنا له ڤیتنام چاكبوونه‌وه‌و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشت

تا ئێستا 29 وڵاتی جیهانی ڤایرۆسی كۆرۆنایی پێگه‌یشتووه كه دواترینیان وڵاتی عێراقه كه تا ئێستا پێنج حاله‌تی تێدا تۆمار كراوه، به‌شێك له‌و وڵاتانه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یان تێدا بڵاو بووه‌ته‌وه تا ئێستا چه‌ندین هاوڵاتی گیانیان له ده‌ستداوه‌و له به‌رامبه‌ردا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌وانه چاك بوونه‌ته‌وه له‌وانه وڵاتی ڤیتنام 16ـ كه‌س له سه‌رتای ئه‌م مانگه توشی كۆرۆنا بوون و ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته چاكبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م توشبووه‌كانی راگه‌یاند.
ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتى تەندروستى ڤێتنام لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سه‌رجه‌م تووشبووانی ڤایرۆسى کۆرۆنا كه ژماره‌یان شازده كه‌سن دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی چاکبوونەتەوە و نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشتووه.
هه‌روه‌ها وەزارەتى تەندروستى ڤێتنام ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه دوایین حاڵەت کە لە نەخۆشیەکە چاکبووەتەوە پیاوێكی ته‌مه‌ن په‌نجا ساڵانه له ئێستادا ره‌وشی ته‌ندرووستی ته‌واو جێگیره بەڵام هیشتا لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێریدا هێڵدراوەتەوە.
شایه‌نی باسه ڤێتنام تاكه وڵاته كه به فه‌رمی رایگه‌یاندووه سه‌رجه‌م تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای ده‌رمان كردووه و هیچ كه‌سێك له تووشبووه‌كانیش گیانیانله‌ده‌ست نه‌داوه.