چین : چارەسەری کۆرۆنامان دۆزییەوە .

 

بە پێی هەواڵی ” دەیلی مەیلی بریتانی ” تەلەفزیۆنی فەرمی چین ڕایگەیاندووە ، پزیشکانی ئەو وڵاتە دژە ڤایرۆسی کۆرۆنایان دۆزیوەتەوەو لە ڕێگەی خواردنەوە دەردرێتە تووشبووەکان .

 

وەک سەرچاوەی هەواڵە باس دەکات ، ئەم دژە ڤایرۆسە لە ( هەویر ترش ) خومرە دروست دەکرێت ، بەڵام پێویستە سەرەتا لە سەر ئاژەڵان بە کاری بێنن .

 

ئەم هەواڵە لەلایەن “پرۆفیسۆر هوانگ جینهای لە زانکۆی تیانجین” دراوەتە ڕاگەیاندنەکان و وەک باسی کردووە ئەو دژە ڤایرۆسە  پرۆتین و سەرچاوەی بژیوی ڤایرۆسەکە دەکاتە ئامانج .

Back to top button