ترەمپ : کۆرۆنا لە ئەمریکا لە ژێر کۆنتڕۆڵ دایە و مەترسی نییە

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند ئاگادارین چیینیەکان بە شێوەیەکی بەردەوام کار بۆ دۆزینەوەی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن و بە شێوەیەکیش خەریکن زاڵ دەبن بە سەریدا ، بەڵام لە ئەمریکا کۆنترۆڵ کراوەو لە وڵاتەکەی ئێمە وەک پەسیوێکی سادە دەرمان دەکرێت .

 

هاوکات باس لەوە دەکات ئەمریکا لە گەڵ زۆرێک لە وڵاتان سەرقاڵی بازرگانییەو دەشمانەوێت بۆ پاراستنی خۆشمان بێت یارمەتی وڵاتانی تر بکەیین ، بۆیەش لە سەر پرسی چارەسەری کۆرۆنا لە گەڵ ” شی جینگ پینگ ” سەرۆکی چین قسەمان کردووە و بڕێکی زۆریشمان پارە بۆ خەرجکردووە .

 

لە بەشێکی تری قسەکانیدا دەڵێت بۆ ئەوەی بتوانین بەرهەمهێنانی ئەو دژە ڤایرۆسە بکەیین پێویستیمان بە ٢ ملیار و پێنج سەت ملیۆن دۆلارە .

 

لە کۆتایی قسەکانیدا بۆ رۆژنامەوانان . ترەمپ ئاشکرای دەکات بەشێکی زۆر کەم لە خەڵکی وڵاتەکەی تووشی کۆرۆنا بوون ، بەڵام دۆخیان روو لە باشییە و پزیشکەکانیشمان زۆر نزیکن لە دۆزینەوەی ڤاکسینێک کە بتوانێت زۆر ئاسایی کۆرۆنا چارەسەر بکات .

Back to top button